Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:09

هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ر بۆ ره‌نگ ئه‌سمه‌ره‌کان

ئه‌سمه‌ره‌كان ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست کەمترە
کوردستان TV
100%


ره‌نگی پێستی مرۆڤ جۆراو جۆرن و له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ ده‌گۆرێت ،  ره‌نگه‌كانی پێست چه‌ند جۆرێكن  پێستی سپی ، پێستی ئه‌سمه‌ر و پێستی گه‌نمی ، بێگومان هه‌ر یه‌كێكیش له‌م ره‌نگانه‌ جوانی و تایبه‌تمه‌ندی  خۆی هه‌یه‌ .

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌وه‌ ئاشكراده‌كات  ئەو کەسانەی ڕەنگی پێستیان ئەسمەرە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست کەمترە له‌م كه‌سانه‌ی كه‌ ره‌نگی پێستیان سپی یا گه‌نمین .

له‌ هه‌واڵێكی پێگه‌ی " buzzkito " هالتووه‌ ، ئەو کەسانەی ڕەنگی پێستیان ئەسمەرە، لە ژێر چینی ژێرەوەی پێستیاندا ماددەی "میلانین" هەیە، کەدەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە زیانەکانی تیشکی خۆر ، تاكو ره‌نگی ئه‌سمه‌ری ئه‌و پێسته‌  زیاتر بێت واتە تێرتر بێت، ڕێژەی ماددەی میلانین تێیدا زیاتر دەبێت و پارێزراو تر دەبێت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی پێست لە شێرپەنجە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.