Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:50

زوهال ئۆڵجان له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن سزا ده‌درێت

سزای 11 مانگ و 20 رۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا
کوردستان TV
100%


به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تویته‌ر رەخنه‌ی توندی له‌ ئه‌رۆدغان گرتبوو، دادگای ئیسته‌نبۆڵ سزای 11 مانگ و 20 رۆژ زیندانی به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری دراما و سینه‌ما  "  زوهال ئۆڵجای " سه‌پاند.

 ئۆڵجای هونه‌رمه‌ندێكی دیاری بواری دراما و سینه‌مایه‌ له‌  وڵاتی توركیا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سۆسیال میدیاوه‌ ره‌خنه‌ی توندی له‌ "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌ركۆماری توركیا گرتبوو ، له‌لایه‌ن دادگای ئیسته‌نبۆڵه‌وه‌ به‌سووكایه‌تی لێكدرایه‌وه‌ و دادگای 2ی ئیسته‌نبۆڵ سزای 11 مانگ و 20 رۆژ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ سه‌پاند، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ .

زوهال ئۆڵجای به‌شداری له‌ ژماره‌یه‌كی زۆرله‌ زنجیره‌ درامای توركیدا كردووه‌ و كه‌ زۆربه‌یان بۆ سه‌ر زمانی كوردی دۆبلاژ كراون ، به‌م هۆیه‌وه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ناسراوه‌ و باوبانگێكی زۆری هه‌یه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.