Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 07:53

لە ھەولێر 5 وەبەرھێنەر دەستگیر کراون و 3 وەبەرھێنەریش ڕایان کردووە

بەھۆی پابەندنەبوونیان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان بووه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی پارێزگای ھەولێر ئاشکرای کرد، بە ھۆی پابەندنەبوونیان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان پێنج وەبەرھێنەر بە فەرمانی دادگا دەستگیر کراون و دەڵێ، سێ وەبەرھێنەری دیکەش ڕایان کردووە و خەریکی دەستیگرکردنیانین.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ھەولێر بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند" لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج وەبەرھێنەر لە شاری ھەولێر دەستگیر کراون و ھۆکاری دەستگیرکردنی ئەو وەبەرھێنەرانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەشێکیان گرێبەستیان لەگەڵ ھاووڵاتیان ھەیە و خانوو و شوقەکانیان وەک پێویست تەواو نەکردووە، ھەندێک وەبەرھێنەریش پابەندی مۆڵەتی وەبەرھێنان نەبوونە، لەبەر ئەوە بە بڕیاری دادگا و فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستگیر کراون.

ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر مۆڵەتی وەبەرھێنان بە وەبەرھێنەران دراوە، بەڵام بەشێک لەو پڕۆژانە نەک تەواو نەکراون، بەڵکوو کێشەی گەورەیان بۆ ھاووڵاتیان و حکوومەتیش دروست کردووە. بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی پارێزگای ھەولێر ڕوونی کردەوە: "بە پێی یاسا ھەر پێنج وەبەرھێنەرەکە ڕاگیراون لە نێو زیندانن و لە ئایندەیەکی نزیکدا دادگایی دەکرێن، چونکە ھەموویان سکاڵای ھاووڵاتیانیان لەسەرە و پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی دابێت پڕۆسەی دەستگیرکردنی وەبەرھێنەران زیاتر بێت."

سامان عارەب ئاماژە بۆ ئەوە کرد: "پێشتر سێ وەبەھەر لە ھەولێرەوە بەرەو باشووری عێراق و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ھەڵھاتوون، ئێمە حکوومەتی عێراق و پۆلیسی ئینتەرپۆلمان ئاگادار کردووەتەوە بۆ دەستگیرکردنیان، چەند کەیسێکی دیکە ھەیە لەسەر ژمارەیەک وەبەرھێنەر و پڕۆژەی وەبەرھێنان لە دادگایە، پێشبینی دەکەین لە داھاتوودا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەوانەش دەربچێت و ڕاپێچی زیندان بکرێن تا یەکلا دەبێـتەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.