Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:11

مه‌رجه‌کانى خوێندن له‌ زانکۆی (پەلازکی) چیک بۆ قۆناغی ئامادەیی ڕاگەیەندرا

ده‌بێ كۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی (٩٠) بێت
کوردستان TV
100%

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕایگەیاند: دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەشی زانستی لە هەرێمی كوردستان و دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەشی زانستی خوێندنی كوردی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی ساڵی خوێندنی 2017-2018 دەتوانن داواكاری بۆ ئەم سكۆلەرشیپە پێشكەش بكەن، كە لەلایەن زانكۆی (پەلازكی) چیكیەوە دەستەبەركراون، بۆیە داوا لە دەرچووان دەكەین پەلە بكەن بۆ پێشكەشكردنی ئەم داواكارییە كە دواین كات بۆ پێشكەشكردن رۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 30/7/2018 یە.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتیشی: زانكۆی (پەلازكی) یەكێكە لە زانكۆ هەر پێشكەوتوەكانی جیهان، كە لەسەر ئاستی زانكۆكانی وڵاتی چیك لە رێزبەندی چوارەمە و، لەسەر ئاستی جیهانیش لە ڕیزبەندی 700 باشترین زانكۆكانی جیهانە، بۆ ئەم مەبەستەش رێكەوتی ٤/٨/٢٠١٨ گروپێك لە پرۆفیسۆرانی زانكۆكە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكە.

عەباس ئەكرەم دڵنیایی دایە پێشكەشكاران و رایگەیاند داوا لە دەرچووان دەكەین تاكو ئەو ماوەیەی درێژكراوەتەوە دەست بكەن بە پێشكەشكردن چونكە پێشكەشكاران لە پڕۆسەیەكی وردی و زانسیدا، دەچنە پێشبڕكێ لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی قۆناخی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، پاشان سەركەوتوەكانی قۆناخی یەكەمی پێشبڕكێ بەشداری تاقیكردنەوەیەكی هەڵسەنگاندنی توانستی زانستی لە هەرێمی كوردستان لە ٥/٨/٢٠١٨ دەكەن، كەلەلایەن ژمارەیەك پرۆفیسۆری زانكۆی (پەلازكی)یەوە بەرێوەدەبرێن و، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات. 


مەرجەكانی پیشكەشكردن بۆ ئەو سكۆلەرشیپە:-


1. دەرچوی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لقی زانستی بێت لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧ – ٢٠١٨).

2. كۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە (٩٠)ی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی (بەكالۆری)، یان (هاوتاكەی) لە تاقیكردنەوە نێودەوڵەتیەكانی (SAT2 , A-level) كەمتر نەبێت.

لە كۆتای ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: سەركەتوەكانی ئەم پێشبڕكێیە دەتوانن بەزمانی (چیكی) یان (ئینگلیزی) بخوێنن، بۆیە ئەگەر كاندیدەكە بەزمانی (چیكی) خوێندنی، ئەوا كرێ خوێندنەكەی لەلایەن زانكۆی (پەلازكی)یەوە بۆ دابیندەكرێت، بەڵام هەر كاندیدیك ئەگەر بڕیار بدات بەزمانی (ئینگلیزی) بخوێنێت لەوكاتەدا كرێی خوێندنەكەی لە ئەستۆی خۆیی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.