کۆی بودجەی تهرخان كراو بۆ عێراق ٨٥٠ میلیۆن دۆلارە ، کە ٢٩٠ میلیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگەیە ، ناوی پێشمەرگەش پاش ھەموار کردنەوەی یاساکە زیاد کراوە
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا پێیان وایە "هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە کەمپەینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، بۆیە بە گرینگی دەزانن لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانیان بۆ حکومەتی عێراق، لە هاوکاری کردنی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بن، ئەوەش بۆ ئەوەیە بە شێوەیەکی کاریگەرترو بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و هەروەها هێزە عێراقییەکان رێگری لە گەڕانەوەی داعش بکەن و ئەمنییەتی ناوچەکەش بپارێزن".
شیاوی باسە لە بودجەی سەربازی ساڵی ٢٠١٧، ئەمریکا بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە تەرخانکردبوو، ئەو پارەیەش راستەوخۆ بە هەرێمی کوردستان دەدرا. هەروەها لە بودجەی سەربازی ساڵی ٢٠١٨ ئەمریکا ٣٦٥ ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ پێشمەرگە تەرخان کرد.
ڕهحیم ڕهشیدی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.