لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى دارستان و ژینگهى پارێزگاى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا تونراوە دەست بەسەر ١١ ئامێرى بیرهەڵکەندندا بگیرێ و پرۆسەکەش بەردەوامى دەبێت تا کۆتایى بەو دیاردەیە دەهێنرێت .
پۆلیسى دارستان ڕاشیدهگهێنێت ، هەڵکەندنى بیر بەڕێگەى نایاسایى یەکێکە لە دیاردە ناشارستانیەکان و ماوەیەکە لە نێو شارى سلێمانى و دەور و بەرى وەک دیاردەیەکى ناشرین دەردەکەوێـت .
ههروهها ڕاشیگهیاند ، ئەگەرچى ماوەى زیاتر لە مانگێکە سەرجەم خاوەن ئامێرەکانى بیر هەڵکەندن ئاگادارکراونەتەوە تا ئامێرەکانیان ببەنە دەرەوەى هەرێم ئەوەش لە پێناو ئەوە خاوەن ئامێرەکان زیانى ماددى نەکەن ... بەلام جێگەى داخە بەشێک لەو خاوەن ئامێرانە سوودیان لە ماوەى هاوکارى پۆلیسى دارستان وەرنەگرت و بەردەوام بوون لەکارکردن و سەرپێچى لە ڕێنماییەکان .
لهكۆتادا پۆلیسى دارستان ڕایگهیاند ، بۆ ڕێگریکردنى یەکجارى لەو دیاردەیە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان چەند مەفرەزەیەکى هاوبەشى لە ئەفسەر و کارمەندانى بەش و بنکەکان پێکهێنا و بەشێوەیەکى چڕ و پڕ هەڵمەتى دەست بەسەرداگرتنى ئامێرەکانیان دەستپێکردوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.