Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 11:04

نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی له‌ سه‌رخستنی کار و چالاکییه‌کانی نووژین ده‌کات

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ نووژین مسته‌فا كرد
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ نووژین مسته‌فا ده‌كات
کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ كچه‌ چالاكڤانی دیارى كورد و داكۆكیكار له‌ مافی په‌نابه‌رانى سووریا له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، خاتوو نووژین مسته‌فا كرد.

له‌ دیدارێكدا خاتوو نووژین وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به‌ دیدارى به‌ڕێزیان، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی بۆ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی په‌نابه‌رانی سووریا له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات پێشكه‌ش كرد و هیوای خواست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پشتیوان و هاوكارى كار و چالاكییه‌كانی بن، به‌تایبه‌تی كه‌ به‌نیازه‌ بۆ خزمه‌تى زیاتر ڕێكخراوێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ په‌نابه‌ران دابمه‌زرێنێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ستخۆشی له‌ خاتوو نووژین، پشتگیریی خۆی بۆ سه‌رخستنی كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا و هیوای خواست له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی به‌رده‌وام بێت تاكو به‌بێ جیاوازی ببێته‌ ده‌نگی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا، به‌و هیوایه‌ى دۆخی ئه‌وێ ئاسایی ببێته‌وه‌ و هه‌موو په‌نابه‌ران بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و ده‌ست به‌ ژیانێكی ئاسایی بكه‌نه‌وه‌.

خاتوو نووژین مسته‌فا كه‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته،‌ خه‌ڵكی كۆبانێ یه‌ و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پرۆگرامی تێدێكس نیشتمان له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.