ده‌زگاى خێر خوازی بارزانى له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌كه‌مپى حه‌سه‌ن شام هاوكاری و پێداویستى هه‌مه‌جۆر پێش كه‌ش به 1958 خێزان به‌م شێوه‌یه كراوه
رێکەوتی ٢٥/٧/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی هەڵمەتێکی هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەکانی لە کەمپی حەسەن شام ی‌و ٢ بەڕێوەبرد. لەم پرۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی (خۆراکی وشک و پێداویستی تەندرووستی) پێشکەشی ٩٣٦ خێزان کرا.
هەر لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، لە کەمپی دیبەگە١ هەڵمەتێکی دیکەی هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەکان بەڕێوەچوو و لەو هەڵمەتەدا (خۆراکی وشک، پێداویستی تەندرووستی و رایەخ) پێشکەشی ١٠٢٢ خێزان کرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووەتە پردی پەیوەندی نێوان هەزاران خێزانی ئاوارە و رێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و رۆژانە لە رێگای ئەم دەزگایەوە جۆرەها پێداویستی پێشکەشی ئەو خەڵکانە دەکرێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە ١٠ کەمپی ئاوارە و پەنابەران لە سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەبات و تیایاندا پێداویستی هەمەجۆر پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران دەکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.