عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌نووسینێكى دا ڕایده‌گه‌ێنێت ، له شۆڕشی دژی به عسییه‌كان له سوریا ده‌رفه‌تێكی مه‌زن بۆ كانتۆن و كارتۆن و كوردستانیان له رۆژئاوای كوردستان ڕه‌خسا كه سود له‌و بۆشایه‌یی دروست بووه وه‌ربگرن و به‌رێوه‌به‌راتییه‌ك بوخۆیان دامه‌زرێنن ؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه له گه‌مه‌یه‌كی ئاڵوزدا له نێوان (به‌عسییه‌كان و پ ك ك) رێككه‌وتنێك كرا كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رۆژئاوا بكه‌وێته ده‌ست (پ ك ك) و به‌ناوی كانتون ئیداره‌یه‌كی كومێدی دامه‌زرێنن و بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ره‌سه‌نه كوردستانییه‌كان نه‌توانن هیچ رۆلێك بگێرن ؛ ئێمه هه‌موومان بینیمان به‌و هه‌موو نه‌رمی و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه دای به‌ڵام په‌یه‌ده ئاماده نه‌بوو ته‌نانه‌ت رێبداته چاپه‌مه‌نی و بڵاوكراوه‌كانیشیان.
عه‌لى عه‌ونى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌وه‌تا ئێستا هێواش هێواش حكوومه‌تی به‌عسی خاكی رۆژئاوا وه‌رده‌گرێته‌وه (پ ك ك) به نه‌رمی و به گۆرینی سیسته‌م و ناوی ده‌زگا و كانتونه‌كانی ته‌سلیم ده‌كاته‌وه
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ، (پ . ك . ك) له‌گه‌ل هیچ لایه‌نێك رێككه‌وتنی نه‌كرد نه له‌گه‌ل لایه‌نه كوردستانییه‌كان و نه له‌گه‌ل به‌عسییه‌كان و نه‌ئوپۆزیسیونی سوریاش نه......
له‌كۆتادا عه‌لى عه‌ونى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێستا چاوه‌رێ ده‌كرێت له ئێرانیش هه‌مان سیناریو دووباره ببێته‌وه ئێران هه‌ندێك چالاكی بۆ پ ك ك (پژاك) ساز ده‌كات تاكو ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌گه‌ل ئێران پێكدادان و ئاڵوزی دروست بوو له شوێنی لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جارێكی دی پژاك كانتونه‌كانی دروست كات و نه‌هێڵێت هیچ هێزێكی كوردستانی هیچ رۆلێكی هه‌بێت
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له رۆژئاوای كوردستان هێزی كوردستانی به خواستی مه‌یدانی هه‌بن؛ جگه له شه‌ری كورد و كورد (پ ك ك) هیچ رێگا چاره‌یه‌ی دیكه‌ی نه‌هێهێشتبوو ده‌یانه‌وێت هه‌مان سیناریۆ له رۆژهه‌ڵاتیش دووباره بكه‌ن.
نه‌سرین مزووری
َ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.