دوای كه‌متر له 5 مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونی قادر عه‌زیز به‌رپرسی پێشووی حیزبی ئایندهیكوردستان له به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به فه‌رمانێكی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی لهڕاگهێنراوێكیدا ڕایگه‌یاند: "ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له شوێنی "قادر عه‌زیز" ئه‌ركی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یانی یه‌كێتی پێده‌سپێردرێت.
له‌مباره‌یه‌وه "ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه: رۆژی 23ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن "كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی" جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه فه‌رمانم بۆ ده‌رچووه كه وه‌ك لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستبه‌ركار ببم.
ڕاشیگه‌یاندووه: بۆ ده‌ستبه‌كار بوونم وه‌ك لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بمه‌وه‌و دواتریش له‌مه‌كته‌بی راگه‌یاندن ده‌ستبه‌كار ده‌بم.
له باره‌ی قادر عه‌زیزه‌وه ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ده‌ڵێت: قادر عه‌زیز لێپرسراوی كۆنی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یه‌كێتی پێده‌سپێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.