به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوێنێ 25/7/2018 هاوڵاتییه‌ك له‌ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌فیشه‌ك كوژرا.
ڕاشیگه‌یاند: پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس لهروداوهكهو به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، هاوڵاتییه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كوژراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: هاوڵاتییه‌كه ناوی (ئ، ع، م)و له‌دایكبوی ساڵی 1988ه.
پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت: له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی شۆرشه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.