Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 16:10

شه‌وی هه‌ینى عێراق و هه‌رێمى کوردستان دووچاری ئه‌م دیارده‌ سروشتیه‌ ده‌بنه‌وه‌

كلیك له‌درێژه‌ى هه‌واڵ بكه‌
کوردستان TV
100%


 به‌پێى ڕاگه‌یاندراوی ده‌سته‌ى فه‌له‌كناسى سعودیه‌  شه‌وی هه‌ینى  27 ى 7 ى 2018 له‌ناوچه‌ى كه‌نداو گه‌وره‌ترین دیارده‌ى سروشتى مانگیران ڕووده‌دات 


به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی ده‌سته‌كه‌  مانگیرانه‌كه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌تێیدا  گەورەترین و تۆخترین دیاردەی مانگگیران بەخۆیەوە دەبێنیت.


له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوی ده‌سته‌كه‌دا هاتووه‌ ،  کاتژمێر 9:24 شه‌و مانگیران ڕووده‌دات و ماوه‌ی دوو كاتژمێر و چل و سێ خوله‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت . 

دیارده‌ی مانگیرانه‌كه‌ش له‌ڕوودانى به‌م شێوه‌یه‌  لەم سەدەیەدا بە گەورەترین دیاردەی سروشتی مانگگیران هەژمار دەکرێت.

له‌كۆتادا ده‌سته‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ،  به‌درێژایی 83 ساڵ ئه‌و ناوچه‌یه‌ دووچاری مانگگیرانی لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.