به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێنراوێكیدا ڕایگه‌یاند: له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، توانرا پێنج تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند دزییه‌كی جۆراوجۆر ده‌ستگیر بكرێن كه یه‌كێكیان ژنه.
ڕاشیگه‌یاند: چوار له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوه‌كانی (س، ج له‌دایكبوی ساڵی 2001)و (م، ع له‌دایكبوی ساڵی 1998)و (م، ئـ له‌دایكبوی ساڵی 2002)و (ر، ك له‌دایكبوی ساڵی 2002) چه‌ند دزییه‌كی جۆراوجۆریان له‌ماڵاندا ئه‌نجامداوه و دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ده‌ستگیركران.
له ڕاگهێنراوهكودا هاتووه: هاوكات تۆمه‌تباری پێنجه‌م كه ژنه‌و ناوی (ی ، ئـ)ه، به‌تۆمه‌تی دزینی موبایل ده‌ستگیركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: له‌ئێستادا هه‌ر پێنج تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه‌و دۆسیه‌كانیان خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری نه‌هێشتنی تاوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.