لهراگهیاندراوێكدا وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه ، له‌سه‌ر پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا خۆڵبارین ده‌ست پێده‌كات و داوایان لێ ده‌كات ئاگاداری كاتی شۆفێری بن.
ده‌قی راگهیهندراوەکەى هاتووچۆی گه‌رمیان
شۆفێری به‌ڕێز..
به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له شه‌وی رابردووه‌وه خۆڵبارینێكی سوك ناوچه‌ی گه‌رمیان گرتووه‌ته‌وه و تاكوئهمرۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆیه داواكارین كه:
- پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆبن.
- خێراییهكانتان كه‌م بكه‌نه‌وه.
-به وریاییه‌كی زیاتره‌وه شۆفێری بكه‌ن.
- له كاتی هاتنی ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ر لایتی به‌رز به‌كار مه‌هێنن.
به‌هیوای هاتوچۆیه‌كی سه‌لامه‌ت و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.