Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:22

به‌ هۆی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ی نێوان دوو دراوسێ چوار که‌س بریندار بوون

پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ به‌شدارییكردن له‌شه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستگیركران
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌  له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند:  له‌ئه‌نجامی‌ شه‌ڕی‌ نێوان دوو دراوسێ له‌ناحیه‌ی‌ بازیانی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، چوار كه‌س به‌فیشه‌ك بریندار بون، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانه‌وه‌ توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت.

ڕاشیگه‌یاند: دوای‌ گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس، توانرا پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ به‌شدارییكردن له‌شه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن كه‌ چواریان بریندارن‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 405 برگه‌ی‌ 31 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌ندن.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند: هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.