گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری کوێتای پاکستان ڕاگەیاند.
لەکاتی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی گشتیی پاکستاندا، تەقینەوەیەک لە شاری کوەیتای باشووری ئەو وڵاتە روویدا و بەھۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی پاکستان، تەقینەوەکە لە رێی ماتۆڕسکیلێکەوە مینی پاسێکی ھێزەکانی پۆلیسی لە بەردەم بنکەیەکی دەنگداندا کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە 29 کەس کوژراون و دەیانی تریش برینداربوون، دوای تەقینەوەکەش رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی گرتە ئەستۆ.
ئەمڕۆ لە پاکستان بە بەشداریی 106 ملیۆن دەنگدەر، پڕۆسەی ھەڵبژاردنی گشتی لە پاکستان بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.