Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:45

پۆڵا باس له‌ ئاینده‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات

ڕۆمانه‌که له ئاینده‌ی کورد دایه، له ئاپڕیڵی ساڵی 2050 .
کوردستان TV
100%

رۆمانی "  خه‌نده‌ی به‌رد " كه‌ باس له‌ پرسی ریفرادۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئاینده‌ی ده‌وله‌تی كوردی ده‌كات ، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ لایه‌ن نووسه‌ری كورد " پۆڵا سه‌عید " به‌ هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانی و كرمانجی له‌ كوردستان چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .
رۆمانی خه‌نده‌ی به‌رد  له‌ لایه‌ك باس له‌ بیۆگرافیای ژیانی نووسه‌ر و ئاینده‌ی كورد ده‌كات كه‌ كورد تێیدا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌قلانییه‌ و نه‌وه‌كانیشی نیشتمانی خۆیان خۆشده‌وێت ، له‌ لایه‌كی دیكه‌ نووسه‌ر هه‌ولیداوه‌ لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکوو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، هەموو ڕووداوە سیاسییەکانی باشووری کوردستان باس بكات  و قسە لەسەر چارەسەرکردنی كێشه‌كانیشی بكات .

ئه‌م رۆمانه‌ یه‌كه‌مین هه‌وڵی نووسه‌ره‌ كه‌ تێیدا هه‌وڵی به‌ پۆزه‌تیڤکردنی بیرکردنه‌وه‌ی کورد ده‌دات له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆی ، هه‌روه‌ها ڕۆمانه‌که‌ وه‌ک گێڕانه‌وه‌ی مێژوو قسه‌ له‌سه‌ر ڕیفراندۆم ده‌کرێت، چونکه ڕۆمانه‌که له ئاینده‌ی کورد دایه، له ئاپڕیڵی ساڵی 2050 .

پۆلا خاوه‌نی ژماره‌یك له‌ كورته‌ چیرۆك و چیرۆكی درێژه‌ ، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ند رۆمانێكیشه‌ كه‌ دیارترینیان ئه‌مانه‌ن " ڕیینم بیرچۆتەوە لەم کەنارەدا بۆ هاوڕێیەک دەگەڕێم ، لە نائاگاییدا هەموومان ئازا و ئازادین و ئەفرۆدیته " .

پۆڵا له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1994 كوردستان جێده‌هێلێت و له‌ ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ ده‌بێت و له‌ ساڵی 1996 ده‌ستبه‌رداری ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌بێت .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.