Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 18:50

باهۆز لێکۆلینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی "رۆمانی پۆست مۆدێرن" ده‌کات

جیاوازیی ڕۆمانی پۆست‌ مۆدێرن لەگەڵ ڕۆمانی مۆدێرن ده‌خاته‌ ڕوو
کوردستان TV
100%


له‌ نووسینی " باهۆز مسته‌فا " كتێبێكی لێكۆلینه‌وه‌یی ده‌رباره‌ی " رۆمانی پۆست مۆدێرن " بە قەبارەی مامناوەند و لە دووتوێی 183 لاپەڕە و بە ئەژماری 1000 دانە لە چاپخانەی ڕۆژهەڵاتی هەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە .

نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌ " باهۆز مسته‌فا " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م رۆمانه‌ شێوازێکی نوێی نووسینی ئەدەبییە لەنێو فۆرمی ڕۆمانی مۆدێرنە و مەبەست لە نوێ دیاریکردنی ماوە و کاتی سەرهەڵدانی نییە ، بە سوودوەرگرتن لە ئاوێتەکردنی لەگەڵ فەلسەفە و ژانرە ئەدەبییەکانی‌ دیكه‌ ، ستایل و شیوازی پێشکەشکردنی ئەو گێرانەوەیە – چیرۆکەکە، کە نووسەری ڕۆمان هەڵیدەبژێرێ و دەربڕینی ئەو پەیامەی لە ڕێگای ڕۆمانێکەوە هەوڵ دەدات بە خوێنەری بگەیەنێت .

مه‌به‌ستی نووسه‌ر له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جیاوازیی ڕۆمانی پۆست‌مۆدێرن لەگەڵ ڕۆمانی مۆدێرن بخاتە ڕوو، هاوکات ئەو خاڵانەش دەستنیشان بکات کە ڕۆمانی پۆست‌مۆدێرن لە ڕۆمانی مۆدێرنی وەرگرتووە .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.