Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:25

به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ مۆلیده‌یه‌ک له‌ زاخۆ دوو که‌س بوونه‌ قوربانی

ئۆتۆمبێلێكیش سووتا
کوردستان TV
#7
100%


سوتانی موەلیدەیەکی کارەبا لە زاخۆ گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێدەکەوێتەوە، ئۆتۆمبێلێكیش سووتا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى دهۆك ئاشكرای ده‌كات  به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌مۆلیده‌ى كۆمپانیایه‌ك له‌ زاخۆ، هاوڵاتییه‌ك گیانى له‌ ده‌ستداوەو هاوڵاتییه‌كى دیكه‌ش برینداربوو.

بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی به‌شى راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی دهۆك رایگه‌یاند: پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌مۆلیده‌ى كۆمپانیاى ده‌لتا تایبه‌ت به‌گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى ئینته‌رنێت كه‌وته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ هاووڵاتییه‌ك گیانى له‌ده‌ستداوه‌و هاوڵاتییه‌كى دیكه‌ش برینداربووە.

هاوكات به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكیش سووتاوه‌ و زیانێكی زۆریش به‌ كه‌لوپه‌له‌كانی ناو كۆمپانیاكه‌ كه‌وتووه‌.

ئاماژەی بەوەکرد، تەرمی هاوڵاتییەکە رەوانەی نەخۆشخانەی دادوەری کراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.