Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:06

نه‌خۆشی برینی گـــــه‌ده‌ (قورحه‌ی مه‌عیده‌) چیه‌؟

جگه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌ ھۆكاره‌كانی
کوردستان TV
100%

 برینی گه‌ده‌:- بریتیه‌ له‌ بریندار بوونی ناپۆشی گه‌ده‌ .به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌به‌ر (4)چوار ھۆكار دروست ده‌بێت ئه‌وش ئه‌مانه‌ن.
1_ به‌ھۆی جۆره‌ به‌كتریایه‌ك كه‌ پیده‌لێن H-pylori كه‌ ده‌بێته‌ ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و برینه‌ له‌ گه‌ده‌دا دروست ببێت . زیاتر له‌ ڕێگه‌ی ئاوه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.
2_ به‌ھۆی به‌كارھێنانی ده‌رمان به‌تایبه‌ت گروپێك له‌ ده‌رمان كه‌ پیده‌لێن NSAIDs وه‌ك ئه‌سپرین و ڤۆلتارین. و ھه‌ندێك ده‌رمانی تر.كه‌ زیان به‌ ڕووپۆشی گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نن.
_(فشاری ده‌رونی ) سترێس و قـه‌لـه‌قی زۆر ، ھۆكارێكی ترن بۆ دروست بوونی برینی گه‌ده‌.
3_ جگه‌ره‌ كێشان :-جگه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌ ھۆكاره‌كانی توشبوون به‌ برینی گه‌ده‌ .
4_ ئه‌لكھولیك :-ئه‌وانه‌ی كه‌ زۆر مادده‌ ئه‌لكھولیكه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌ برینی گه‌ده‌یان بۆ دروست ده‌بێت
* نیشانه‌كانی :-
1_ئازاری گه‌ده‌ به‌تایبه‌ت ١ بۆ ٤ سه‌عات دوای نان خواردن
2_ئێلنجدان و رشانه‌وه‌
3_دروست بوونی ئازاری سك
4_نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن .
سه‌رچاوه‌/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.