Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:33

سوید به‌ فڕۆکه‌ هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌کانی باکووری وڵاته‌که‌ی ده‌دات

دوای هه‌وڵێكی زۆری حكومه‌ت
کوردستان TV
100%

بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ له‌ دارستانه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، كاربه‌ده‌ستانی سوید بڕیاریاندا به‌ فڕۆكه‌ ئاو به‌سه‌ر دارستانه‌كه‌دا بكه‌ن بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌،  ئه‌م كاره‌شیان ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌.

دوای هه‌وڵێكی زۆری حكومه‌تی سوید، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی باكووری وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا بڕیاردرا به‌ به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ گه‌وره‌و به‌ربڵاوه‌ی كه‌وتۆته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌ و ڕێگرییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌ به‌رده‌م ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌ و زۆر بوونی زه‌ره‌رو زیانه‌ گیانی و مادییه‌كان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.