Erbil 6°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 03:17

له‌که‌رکوک ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو ئه‌شکه‌نجه‌ى ته‌واوی ئه‌ندامانى خێزانێک ده‌ده‌ن

چه‌كداران بەرەو شوێنێکی نەزانراو هەڵهاتوون
کوردستان TV
100%

درەنگانی ئەمشەو لەگەڕەکی (ڕەحیماوا)ـی شاری کەرکوکـ نزیکـ مزگەوتی (ڕەحیماوا) چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیەکـ بەناوی (ێ.م) دوای ئەشکەنجەدانی ئەندامانی ئەو خێزانە بڕی ۹٠ ملیۆن دیناری عێڕاقی ونزیکە ٤۵ مسقاڵ ئاڵتونیان دزیوە وبەرەو شوێنێکی نەزانراو هەڵهاتوون.


ڕه‌وشى  باری ئه‌منى شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌ئێستادا  ئاڵۆزه‌ و سه‌رو ماڵ و گیانى هاوڵاتیان تێیدا پارێزراو نیه‌ ، هێزه‌كانى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبی توانای پاراستنى ناوچه‌كه‌یان نه‌ماوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چاڵاكی و جموجۆل چه‌كدارانى نه‌ناسراو له‌به‌رامبه‌ر  ڕفاندنی هاوڵاتیان و حاڵه‌تى دزی زیادی كردووه‌ ، وێڕای ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعشیش چاڵاكیه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر حه‌شد و دژه‌ تیرۆری عێراق ڕوو له‌زیاد بوونه‌ به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ی له‌پارێزگاى كه‌ركوك دروست بووه‌ 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.