ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی حهجكارانی كه‌ركوك به‌ره‌و سعودیه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ڕێكه‌وتن.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی كه‌ركوك به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: 500 هاوڵاتی كه‌ركوك وه‌ك یه‌كه‌م كاروان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له شاری كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێ كه‌وتن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له ڕۆژانی ئاینده‌دا كاروانی دیكه‌ی حهجكاران، لهههرسێك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی به‌غدا ده‌گه‌نه وڵاتی سعودیه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.