ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ، له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌سه‌ر كاندیدبوونى بۆ جارێكى دیكه له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌م شێوه‌یه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ڕاده‌گه‌ێنێت
ده‌رباره‌ی کاندید بوون
که‌س و هه‌ڤاڵه نزیکه‌کانم باش ئاگادارن،زێتر له دوو ساڵه بڕیاری من ئه‌وه بووه،خۆم کاندید نه‌که‌م و ده‌رفه‌ت بۆ ههڤاڵێکیتر بڕه‌خسێت.
به‌ڵام ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که،زانیاری ئه‌وه‌م هه‌بوو،به‌بێ داوا‌و حه‌زی خۆم پارتیمان بڕیاری جارێکی‌تر به‌ربژێرکردنی منی داوه،ئه‌وه بۆمن له‌لایه‌ک جێگای دڵخۆشی زۆر بوو که،پارتیمان ڕه‌زامه‌نده له‌سه‌ر من و کاندیدم ده‌کاته‌وه،له‌لاکه‌یتر دڵخۆش نه‌بووم به‌وه‌ی که،من جارێکی‌تر هه‌ڤاڵ و دۆست و براده‌ران و خزمانی خۆم ئه‌زیه‌ت بده‌م به‌منه وه ماندووبن.
به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش من له هه‌وڵه‌کانم به‌رده‌وام بووم که،کاندید نه‌بم،هه‌وڵه‌کانم سوودی نه‌بوو پارتیمان بڕیاری خۆی دابوو،منیش کادرو پێشمه‌رگه‌یه‌کی به ئیلتزام و دیسپلینی حزبیم وخزمه‌تکاری ڕێبازی بارزانی و پێشمه‌رگه‌ی سه‌رۆک و خزمه‌تکاری خه‌ڵکی کوردستانم،بۆیه بڕیاره‌که‌ی پارتیم خسته سهرچاووم.
له ئێستاوه پیرۆزبایی گه‌رم له هه‌ر سه‌د کاندیدی پارتیمان ده‌که‌م و کات و ده‌می ئه‌وه‌یه،له پێناو کوردستانێکی به‌هێزو سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتیمان و پشتیوانێکی دڵسۆزی سه‌رۆک،ده‌ست له ناو ده‌ست هه‌موومان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن به ئیڕاده‌یه‌کی به‌هێز هه‌نگاو بنێین.
سه‌رکه‌وتن له خواوه‌یه....
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.