Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:32

بنه‌ماڵه‌ی تیرۆرست" بیلال سلێمان" داواکارییه‌ک ئاراسته‌ی ده‌زگاکانی ئاسایشی هه‌رێم ده‌که‌ن

تا كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه‌ بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له‌ تیرۆرسته‌ هێرشبه‌ره‌كانی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر بێبه‌ری خۆیان له‌ كرده‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌یان ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن ئێمه‌ خزمه‌تكاری خاك و خه‌ڵكی خۆمانین.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بێ ئاگایی و بێبه‌ری بوونی خۆمان ڕاده‌گه‌ێنین له‌و كاره‌ تیرۆرستیییه‌ی كه‌ مێردمنداڵه‌كه‌ی ئێمه‌ پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌ و هه‌ڵساوه‌ به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر.

ده‌شڵێن: ئه‌گه‌ر كه‌مێ گومانمان له‌ فكری توندڕه‌ویی كاری تیرۆرستی كوڕه‌كه‌مان هه‌با ئه‌وا خۆمان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشمان ده‌كرد، تا كاره‌ساتی ئاوا نه‌خوڵقێت و ئاسایشی هاوڵاتیان نه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو داوا ده‌كه‌ن ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌ توندترین شێوه‌ سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بدات كه‌ ئه‌و مێردمنداڵانه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ تا نه‌بنه‌ هۆی خه‌ڵه‌تاندنی كه‌سانی تر.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: ئێمه‌ش به‌دواداچوونی خۆمان ده‌كه‌ین هه‌ركاتێك بۆمان ده‌ركه‌وت كێ له‌ پشت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی مێرد منداڵه‌كه‌مانه‌ سكاڵایی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین.

runkrdnawa

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.