پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25 ى ته‌موزی 2018 ، زانیار عومه‌ر گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ڵه‌بجه لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا ئاماری شه‌ش مانگى ڕابردووی له‌ڕووداوه‌كان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند
له‌و ماوه‌یه‌دا 130 حاڵه‌تى سوتانى شاخ ، ده‌ست ، سوتانى بینا ، ئۆتۆمبێل ، ڕووداوی لافاو ڕوویانداوه ، به‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌وه بڕی 75 ملیۆن و 620 هه‌زار دینار زیان به هاووڵاتیانی سنوره‌كه گه‌یشتووه
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند له 1 ى 7 تا 25 ى 7 -2018 23 حاڵه‌تی جۆراوجۆر تۆماركراون و 12 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار زیانیان لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.