Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:07

له‌سه‌ر عه‌لوه‌ی کۆن و نوێی هه‌ولێر بزانه‌ چ بڕیارێک درا

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا
کوردستان TV
100%

لیژنه‌كانی كشتوكاڵ و شاره‌وانی و دارایی به‌ئاماده‌بوونی پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی عه‌لوه‌ی كۆن و نوێی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،پێگه‌ى فه‌رمى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، سه‌عات 10ی ‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2018/7/25، لیژنه‌كانی كشتوكاڵ و شاره‌وانی و دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادى، پارێزگارى هه‌ولێر و عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی عه‌لوه‌ی كۆن و نوێی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی هه‌رسێ لیژنه‌كه‌ و ‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی هه‌رسێ لیژنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا كێشه‌و گرفته‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی عه‌لوه‌ی كۆن و نوێی هه‌ولێر گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كراو له‌ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌به‌رهێنه‌ری عه‌لوه‌ی نوێی هه‌ولێر له‌باره‌ی جه‌دوا ئابوورییه‌كان و سووده‌كانی پرۆژه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكردو هۆكاره‌كانی به‌كارنه‌خستنی ته‌واوه‌تی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی حكومی پارێزگای هه‌ولێر خسته‌روو، هه‌روه‌ك رێگه‌ش درا نوێنه‌ری عه‌لوه‌ی كۆن و نوێنه‌ری خاوه‌ن كه‌رته‌كانی عه‌لوه‌ی نوێ كێشه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌لوه‌ی نوێ روونبكه‌نه‌وه.‌ دوای تاووتوێكردنی كێشه‌كانی هه‌ردوو عه‌لوه‌ی كۆن و نوێی هه‌ولێر، وه‌رگرتنی رای پارێزگاری هه‌ولێرو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، پێشنیازكرا هه‌ردوو لایه‌نی عه‌لوه‌ی كۆن و نوێی هه‌ولێر له‌نێوان خۆیاندا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و هه‌روه‌ها داواش له‌وه‌به‌رهێنی عه‌لوه‌ی نوێ كرا پێشبڕكێیه‌كی ئابوورییانه‌ بكات و په‌ره‌ به‌كاره‌كانی بدات و هه‌وڵیش بدات وه‌كو هاندانێك ده‌سپێشخه‌ری بكات بۆ خاوه‌ن كه‌رته‌كانی بارزگانی له‌عه‌لوه‌ی كۆن تاوه‌كو بگوێزرێنه‌وه‌ عه‌لوه‌ی نوێ. 
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش تاووتوێكرا كه‌ حكومه‌ت كارئاسانی ته‌واو پێشكه‌ش بكات له‌كاتی گه‌یشتنی هه‌ردوولا به‌رێككه‌وتنێ ، دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌كانی كشتوكاڵ و شاره‌وانی و دارایی په‌رله‌مان، لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ پێشنیازی پڕۆژه‌ی دروستكردنی مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌گوڵه‌ سروشتییه‌كانی كوردستانی تاووتوێ كردو بڕیاریشدرا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری لیژنه‌كه‌ بۆ تاووتوێكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.

hawal


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.