Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:35

حووسییه‌کان که‌شتییه‌کی سه‌ربازى سعوودیه‌ی کرده‌ ئامانج

تا ئێستا هیچ زیان و قوربانى نه‌زانراوه‌
حووسییه‌كان كه‌شتییه‌كی سه‌ربازى سعوودیه‌ی كرده‌ ئامانج
کوردستان TV
100%

كه‌ناڵى ئه‌لمه‌سیره‌ له‌ هه‌ژمارى تویته‌رى خۆى نووسیویه‌تى چه‌كدارانى حووسییه‌كان كه‌شتیه‌كى سه‌ربازى سعوودیه‌ی به‌ ناوی هێزى ده‌ریایى كه‌شتى ده‌مامى سعوودى كرده‌ ئامانج له‌ كه‌نار ده‌ریای ڕۆژئاواى وڵاتى یه‌مه‌ن.

هه‌واڵه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ زیان و قوربانى نه‌زانراوه‌ و هاوكات هاوپه‌یمانى سعوودیه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ى تا ئێستا پشتراست نه‌كردۆته‌وه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ پێشتر حكومه‌تى یه‌مه‌ن دوو ئاگربه‌ستى پێشكه‌ش به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد بۆ كشانه‌وه‌ى حووسییه‌كان له‌ به‌نده‌رى حوده‌یده‌، به‌ڵام چه‌كداره‌كان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.