Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:08

شاره‌وانی چوونی مێشووله‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

له‌ زۆر شوێن ته‌ڵه‌ی مێشووله‌ گریان داناوه‌
کوردستان TV
100%

دوای داواكاری به‌رده‌وامی هاووڵاتییان له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی مێشووله‌ و هه‌راسانكردنیان، سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ بڕیاری دا چوونی مێشووله‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات.

ئاندری مارچاند، سه‌رۆكی شاره‌وانی كۆمۆنی بریۆللای، به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: دوای لافاوه‌كانی مانگی حوزه‌یران ژماره‌یه‌كی زۆری مێشووله‌ روویان كرده‌ بریۆللای كه‌ سێ هه‌زار كه‌سی لێ ده‌ژین و له‌وكاته‌وه‌ دانیشتووان هه‌راسان بوون و چه‌ندین جار داوایان له‌ شاره‌وانی كردووه‌ به‌ هانایانه‌وه‌ بچێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ رێگایه‌كی پێكه‌نیناوییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خه‌ڵك بڵێم كه‌ له‌مڕووه‌وه‌ هیچمان پێ ناكرێت.

گوتیشی: وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ زۆر شوێن ته‌ڵه‌ی مێشووله‌گریان داناوه‌ ،به‌ڵام هێشتا خه‌ڵك هه‌راسانه‌ به‌ ده‌ست مێشووله‌وه‌ و ئه‌وانیش شتی زیاتریان پێ ناكرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.