Erbil 4°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:15

 له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه‌ هه‌لێکی خوێندنی به‌خۆڕایی له‌ به‌ریتانیا به‌ده‌ست بێنه‌

ده‌رفه‌تێكی زێڕینه‌ بۆ گه‌نجانی كورد
کوردستان TV
#7
100%

پرۆگرامی چیڤنینگ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩- ٢٠٢٠، ده‌رفه‌تی هه‌لی خوێندن به‌ شێوه‌ی خۆرایی (زه‌ماڵه‌- سكۆله‌ر شیپ)له‌ ڕێگای پرۆژه‌ی سكۆله‌ر شیپی چیڤینگ (IRAQ CHEVENING SCHOLARSHIPS)بۆ قوتابیانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ بێ دیاری كردنی مه‌رجی ته‌مه‌ن و كۆنمره‌ی خوێندن .

"ئامانج ڕه‌حیم" سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داوا له‌ گه‌نجانی كوردستان ده‌كات ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌ له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببیته‌ هۆكاری گۆڕین ته‌واوی ژیانی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ سكۆله‌ر شیپه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.

ده‌شلێت: حكومه‌تی به‌ریتانیا ته‌واوی تێچووی مانه‌وه‌ و خوێندن له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: تایبه‌تمه‌نیه‌كانی پڕۆژه‌ی زه‌ماڵه‌ی چیڤینگ ، ئه‌و تێچوانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت :

  1. پاره‌ی خوێندنی زانكۆ
  2. مووچه‌ی مانگانه‌
  3. پاره‌ی گه‌شت كردن له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا
  4. دابین كردنی شوێنی مانه‌وه‌
  5. دابین كردنی پێدوایسته‌كانی خوێندن
  6. تێچووی به‌شداری كردن له‌ كۆڕ و سیمناره‌ زانستیه‌كان ، له‌لایه‌ن زه‌ماله‌وه‌ دابین ده‌كرێت
  7. پاره‌ی مامه‌ڵه‌ و وه‌رگرتنی فیزای به‌ریتانیا

http://www.chevening.org/apply/eligibility-criteria

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.