لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، بەشێک لە گەڕەکەکانی پارێزگای هەولێر توشی کێشەی کەم ئاوی بوونەتەوە و لە راستای چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاوی خاوێن بۆ بەشێک لە گەڕەکەکان دابەش دەکات.
رێکەوتی 25-7-2018 لە درێژەی هاوکاریکردنی خێزانەکانی پارێزگای هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگاکە، درێژەیدا بە هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی ئاوی خاوێن بۆ گەڕەکە کەم ئاوەکانی شاری هەولێر و ئاوی خاوێن گەیەندرایە ٧٥ خێزان لە گەڕەکی هاوکاری.
ئەم پرۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە بەردەوام دەبێت و لە رێگای تەنکی گواستنەوەی ئاواوەوە کۆڵان بە کۆڵان، ئاوی خاوێن دەگەیەنرێتە گەڕەکەکانی هاوکاری، فەرمانبەران، بیرکۆت و پێنجی حەسارۆک.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.