قائیم قایمهتی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ماڵپه‌ری ڕه‌سمی خۆی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌سه‌رچون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بڕێكی زۆر مره‌بادا ده‌گرن و خۆپاراستنی سلێمانی ده‌ڵێت شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گومانی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كار هێنان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر (مره‌بای هه‌نجیر، گێلاس و قه‌یسی)دا ده‌گرن و نمونه‌ی مره‌باكه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن بۆ پشكنین.
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه: مره‌با ده‌ست به‌سه‌رگیراوه زیاتر له 600 پارچه‌یه كه (300 مره‌بای هه‌نجیر، 165 مره‌بای گێلاس و 165 مره‌بای قه‌یسی) پێك هاتووه و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بووه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی.
ده‌شڵێت: له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی پشكنینیان بۆ كراوه ده‌ركه‌وتوه كه به‌رهه‌مهێنانی مره‌باكه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراق نییه، بۆیه شیاوی خواردن و به‌كار هێنان نین.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: هه‌رسێ جۆر مره‌باكه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.