وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان لهبڕیارێكى نوێ‌دا بڕیاریدا خه‌رجی پاره‌ی مانگانه بۆ كڕینی پێداویستى شوشتنى گورچیله بۆ تووشوبوانى به‌و نه‌خۆشیه دابین بكات
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری ڕه‌زامه‌ند بووه له ناردنەدەرەوەی بریندارانی چەکی کیمیایی بۆ چارەسەر و چاندنی جگەر و چاندنی گوێی ناوەوە، کڕینی پێداویستی پزیشکی بۆ سەنتەرەکانی شتنی گورچیلە، کە سەرەڕای قەیرانی دارایی بە سوپاسەوە داواکارییەکان جێبەجێکران.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌زامه‌ند بوو لەسەر خەرجی مانگانە به بڕی 510 هەزار دۆلار بۆ کڕینی هەشت هەزار و 500 لە پێداویستییەکانی شووشتنەوەی گورچیلە بۆ سەنتەرەکانی ئەو نەخۆشییە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. بۆ شووشتنی هەر گورچیلەیەک بڕی 60 دۆلار خەرجدەکرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بڕی 144 هەزار دۆلاری ئەمریکی مانگانە بۆ مەبەستی نەشتەرگەری چاندنی لولپێچ بۆ منداڵان لەپارێزگاكانى هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابین كرا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.