كه ناوی مریه‌م دێنن له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بۆته ناوێكی دیاری یاری بازی به‌رز و ئه‌نجامه‌كانی بۆ مێژوو تۆمار كراون .
مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئاسیا كه توانی ژماره‌ی پێونه‌یی عێراق بشكێنێت و 180 م بازی دا و توانی میدالیایی ئاڵتون له مل بكات ئه‌مه‌و دووباره ئه‌و كیژه یاریزانه به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه یه‌كێك له كیژانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان و به‌شداری له ده‌وره‌ی ئاسیاوی ده‌كات كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 18 / 8 / 2018 و له جاكارتایی پایته‌ختی ولاَتی ئه‌نده‌نوسیا ئه‌نجام بدرێت .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی وه‌ك كیژه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان له‌و پاڵه‌وانێتیه زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه خه‌رمانێكی به‌رزی هه‌یه له پێگه‌یاندنی كوڕان و كچانی پاڵه‌وان بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌كێكیش له‌و كیژه یاریزانانه مریه‌م عه‌بدول حه‌میده كه له ماوه‌یه‌كی كه‌می ته‌مه‌نی وه‌رزشی خۆیدا توانیویه‌تی مێژوویه‌ك و په‌رتوكێك له ئه‌نجام پڕ بكاته‌وه .
زه‌رده‌شت ووتیشی ، ده‌وری ئاسیاوی له ولاَتی ئه‌نده‌نوسیا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌م كیژه یاریزانه‌مان كه له ته‌مه‌نی لاوانه بێ هیچ پالاَوتنێك یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق دیاری كردووه بۆ به‌شداری له ململانێكانی دا و خودی سه‌رۆكی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراقیش هیوایی پێیه‌تی بۆ به‌ده‌ست هێنانی یه‌كێك له میدالیاكان .
زه‌رده‌شتی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوایی ئه‌وه‌ی مریه‌م به‌شداری له پاڵه‌وانێتی جیهانی لاوان كرد له ولاَتی فینله‌ندا و به‌هۆی ئاست به‌رزی ئه‌و كیژه یاریزانه خودی سه‌رۆكی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهان سیبیستیان كوو به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق چاوی به مریه‌م كه‌وت و سه‌رسامی خۆی له ئاستی ئه‌و كیژه پاڵه‌وانه ده‌ربڕی و هیوایی دوا ڕۆژێكی گه‌شی له یاریه‌كه‌ی بۆ خواست .
دواجار ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ( خۆر ئاوایی ئاسیا ، ئاسیا ، عه‌ره‌ب ، ده‌وری ئاسیاوی ، ئۆڵۆمپیاد و جیهان ) چه‌ندان كوڕ و كچه یاریزانی پێشمه‌رگه به‌شداریان كردووه مێژوویان بۆ خۆیان و یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تۆمار كردووه له به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی به‌رچاو كه له ئاسته‌كانی كوڕان ( بابان ، نه‌به‌رد ، سه‌ركان ، كه‌یوان ، داستان ، باری ، ئه‌حمه‌د ، نزار ، به‌شدار ، یونس ، زه‌رده‌شت قاسۆ ، نادیار ، ڕه‌وه‌ند ، بنار ، نشوان ، ئه‌حمه‌د ، حه‌سه‌ن ، حارس ) به‌شدار بوون له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی ئاماژه‌مان پێداوه و له‌سه‌ر ئاستی كچانیش ( گوڵستان ، شه‌مام ، به‌هار ، ژیلان ، چاوان ، دالیا ، ئامال ، نیان ، ناڵه ) له‌و كێبڕكێیانهدا به‌شداریان كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.