Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:09

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری نه‌هێشتنی خوێندنی ئێوارانی ڕاگه‌یاند

بڕیاره‌كه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن
کوردستان TV
#7
100%

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا "عه‌باس ئه‌كره‌م" گوته‌بێژی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه‌ زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئێواران له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم دابخات و بڕیاره‌كه‌ش بۆ ئه‌مساڵی خوێندن "2018-2019" ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن.

ڕاشیگه‌یاند: له‌پێناو گرنگیدانی زیاتر به‌ پرۆسه‌ی فێركردنی به‌یانیان و ئاستی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌ڕووی جۆرایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و مه‌عریفی لای قوتابیان، بڕیاردرا زیاتر له‌ 70%ی به‌شه‌كانی خوێندنی ئێواران له‌ زانكۆ په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 دابخرێن.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام ئه‌و قوتابیانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ ساڵانی پێشوو له‌و به‌شانه‌ وه‌رگیراون.

ئاشكراشیكرد، ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئێواران له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی تایبه‌ت "ئه‌هلی" ده‌گرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به‌ خوێندنی به‌یانیان بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.