ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوزای له جه‌نه‌راڵ وۆڵتر پایێت، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا، ستیڤ ڤاگن، كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جه‌نه‌رال پایێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكای به‌رز نرخاند و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌م دواییه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌ی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووخ، بۆ پته‌ویی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا گه‌ڕانده‌وه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیشی له ناوچه‌كه‌دا بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسیی تیرۆر، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوكارییه‌كانیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه له ئێستا و داهاتوودا، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌گشتى و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تى بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌مانگیی نێوان هه‌ردوولای خواست، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی مه‌ترسیی تیرۆر له ناوچه‌كه نیشان دا. به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێزی پێشمه‌رگه هه‌موو پێكهاته‌كان بێ جیاوازی ده‌پارێزێت و له‌سه‌ر ئه‌م ههوڵانهیشى به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر له‌م پێناوه‌دا قوربانی زۆری داوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان باسی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كرد و هیوای خواست كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به زووترین كات پێكبهێنرێت و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ ـ وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی بوون، چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.