Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 08:07

به‌هۆى ئاگره‌که‌ى یۆنان زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستداوە و 172 کەسی دیکەش برینداربوون

3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە یۆنان ڕاگەیندرا
کوردستان TV
100%

کاربەدەستانی یۆنان دەڵێن" بەپـێی دوایـین ئاماری زیانە گیانیـیەکانی ئاکامی ئەو ئاگرە گەورانەی لە ڕۆژی دووشەممەوە بەربوونەتە دارستانەکانی ناوچەی ماتی ڕۆژهەڵاتی ئەپینای پایتەخت زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستداوە و 172 کەسی دیکە برینداربوون.

کاربەدەستانی تەندروستی و فریاگوزاری یۆنان ئەمڕۆ سێشەممە گوتیشیان لە نێو یاریگایەکی ماتی تەرمی 26 کەسیان دۆزیوەتەوە کە بووبوون بە خەڵوز. دەشڵێن ژمارەیەکیان منداڵ بوون.

کارمەندێکی فریاگوزاری بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت ئەو 26 کەسە لە تاو ئاگرەکە بە کۆمەڵ باوەشیان بە یەکترداکردووە.

سەرۆکی شارەوانی بەندەری ڕافینا کە لە ماتیـیەوە نزیکە بە فڕانس پـرێسی گوت ماتی وێرانبوو، زیاتر لە هەزار بینا و 300 ئۆتۆمبیل سووتاون و هێشتا ئاگریان لێبەرزدەبێتەوە.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و هەڵکردنی بایەکی بەهێز بە هۆکاری تەشەنەکردنی ئاگرەکان دادەنرێن.

ئەلێکسیس تسیپراس سەرۆک وەزیری یۆنان بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.