دوو هاووڵاتی بەهۆی ڕێگریكردن لەلایەن شارەوانی كە كاری سەرپێچی ئەنجام نەدەن، تەقە لە باڵەخانەی شارەوانی یەكی هەولێر دەكەن و یەكێكیان گیراوە.
لە هەولێر خاوەن موڵکێک بەهۆی ئەوەی لەنێو موڵێکی حکومەت بە زێدەڕۆ دانیشتبوو، لەسەر تێکدانی موڵکەکەی تەقە لە شارەوانی یهك دەکات، قایمقامیی هەولێریش گوتی: کەسێک دەستگیرکراوە.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی هەولێر به ماڵپهری كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک تەقەی لە شارەوانی یەک لە هەولێر کردووە بەهۆی ئەوەی لەنێو موڵێکی حکومەت بە زێدەڕۆ دانیشتبوو کە خانوویەکی گەڕەکی تەعجیلی شوێنەوارییە. خۆشبهختانه هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
قایمقامی ناوەندی قەزای هەولێر ئاشكراشیكرد ئەوانهی تەقەی لە بیناكه کردووە پیشتر خانووی تەجاوزیان دروستکردووە و لەلایەن شارەوانیەوە خانوهكانیان ڕوخێنراوه.
ناوبراو وتیشی كه لە ئێستادا کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکراوە و لەرێگەی کامێرای چاودێریەوە بەدوای ئەو کەسانەی تریشدا دەگەڕێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.