Erbil 10°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:26

وه‌فدێکى هه‌رێم و عێراق بۆ پرسى کردنه‌وه‌ى رێگای هه‌ولێر- که‌رکوک کۆبوونه‌وه‌

رێگاكه‌ پێویستی به‌ یه‌ك ملیار دیناره‌و هه‌روه‌ها ماوه‌ی 8 مانگیشی پێویسته‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24-7-2018 وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر – كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی عیراق به‌ سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌.

له‌دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند" له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی عیراق هه‌نگاوی باشمان نا بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك و بڕیاریشه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت هه‌ردوو وه‌فد له‌ به‌غدا كۆببنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌نكینیكی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسكران كه‌ پێویستیان به‌كات و مادده‌یه‌، چونكه‌ كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ پێویستی به‌ یه‌ك ملیار دیناره‌و هه‌روه‌ها ماوه‌ی 8 مانگیشی پێویسته‌.

وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، كه‌ وه‌فدی حكومه‌تی عیراق ده‌یانه‌وێت له‌نێوان هه‌ردوو بازگه‌ی پێشمه‌رگه‌و بازگه‌ی پۆلیسی ئیتحادی بازگه‌یه‌كی نوێ دابنرێت و له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی بكرێت، به‌ڵام ئێمه‌ به‌و داوایه‌ رازی نه‌بووین و ماوه‌ته‌وه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 30 رۆژدا له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پردێكی ئاسن له‌جێی پرده‌ ته‌قێنراوه‌كه‌ی پرێ دابنرێت و پاشان ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌و كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ بكرێت.

ماوه‌ی سێ مانگه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ره‌سمی رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق تائێستا ره‌زامه‌ندی نه‌داوه‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌و بڕیاره‌ له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك بكرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.