ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق له توێتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی تیرۆریستییه‌ی كه دوێنێ كرایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر به زمانی كوردی نووسیویه‌تی: ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی هه‌ولێری كرده ئامانج خه‌وی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی شێواوی تیرۆریستانه، بۆ ته‌ڵخكردن و تێكدانی باری ئه‌منی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و شاره.
هه‌روه‌ها ده‌شنووسێت: ده‌ست خۆشی له برایانی سه‌ركرده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ریشه‌كێشكردنی ئه‌و ده‌ردو بیره توندڕهوانهو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هیممه‌ت به‌رزانه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین له مامه‌ڵه‌كردنیان به خێراتیرن شێوه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.