پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24 ى ته‌موزی 2018 ، هێزێكى ئه‌منى هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازی له‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان گه‌یشتنه شارۆچكه‌ى پردێ
له‌لێدوانى تایبه‌ت لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی سه‌ربازی عێراق ده‌چینه پردێ له‌پێناو كرانه‌وه‌ى ڕێگاى هه‌ولێر - كه‌ركوك
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند ، مه‌رجى ئێمه له‌كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه بازگه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش بكرێنه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا و سوپای عێراقى بگه‌ڕێته‌وه شوێنى پێشووی خۆی
له‌ساتى گه‌یشتنى وهڤدهكهى هه‌رێم بۆ پردێ به‌چه‌پڵه ڕێزان و پێشوازیه‌كى گه‌رم له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌وه پێشوازی لهوهڤدی هه‌رێمى كوردستان كرا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.