به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی ئایینی ، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆنگره‌ی شه‌شه‌می ده‌ستپێكرد .
له ده‌ستپێكی كۆنگره‌دا، نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: یه‌كێتی زانایان رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له ده‌ركردنی فه‌توایه‌ك له‌سه‌ر ناشه‌رعی بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه تیرۆریستانی داعش به‌رامبه‌ر خوشك و برا ئێزدییه‌كان له ده‌ڤه‌ری شنگال ئه‌نجامیدا، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی زانایان به‌رده‌وام پشتیوانی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان بووه بۆ به‌هێزمانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی نموونه‌یی له هه‌موو مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی مامۆستایانی ئایینی جێگای ده‌ستخۆشی و رێزه.
هه‌روه‌ها گوتی: دوێنێ باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر رووبه‌ڕووی هێرشێك بووه‌وه كه له ئه‌نجامدا كارگوزارێكی مه‌سیحیی شه‌هیدبوو، لێره‌وه ده‌مه‌وێت سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری و خانه‌واده‌كه‌ی بكه‌م و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
گوتیشی: ده‌بێت هه‌موو كات بایه‌خی مینبه‌ره‌كانمان له‌به‌رچاو بێت له هۆشیاركردنه‌وه له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و فیكری تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان، چاودێریكردنی مامۆستایانی ئایینی بۆ په‌روه‌رده و مینبه‌ره‌كان كارێكی گرنگه و حكوومه‌تی هه‌رێمیش هه‌میشه بۆ یه‌كێتیی زانایان هاوكار ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری و ئیمانداری راسته‌قینه و پاراستنی مافی مامۆستایانی ئایینی.
كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی، ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كه تیایدا له كۆی ٢٦٠ ئه‌ندام، ٣١ ئه‌ندام به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.