ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23 ى ته‌موزی 2018 ، كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕ ۆ هه‌ردوو شاندی هه‌ولێر و به‌غدا كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ڕێگاى هه‌ولێر - كه‌ركوك
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ شاندێكمان ده‌چێته پردێ بۆ كۆبوونه‌وه ڵه‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازی عێراقى به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى بازگه‌ى پردێ و رێگاى هه‌ولێر - كه‌ركوك به‌ڕووی هاوڵاتیاندا
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌مان مه‌رجمان ئه‌وه ده‌بێت بازگه‌كانى ئێمه وه‌ك پێشتر بگه‌ڕێننه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان ، بازگه‌ى سوپای عێراقیش وه‌ك پێشووتر له‌كێ بوون بگه‌ڕێننه‌وه هه‌مان شوێنى جارانى خۆیان ، وه‌هێزى سه‌ربازی له‌ناوچه‌كه كه‌م بكرێته‌وه
وه‌ڤده‌كه‌ى هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر به‌شداره له‌كۆبوونه‌وه‌كه ، شاندی عێراقیش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى پۆلیسى فیدراڵی عێراق به‌شداره له‌كۆبوونه‌وه‌كه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.