لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت شەوی ڕابردوو ، بنكەی پۆلیسی وارماوا حەوت تۆمەتباری دەستگیركرد كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بەشێوەیەك كە :
پێنج لەو تۆمەتبارانە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بە پێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی .
دوو تۆمەتبارەكەی تریش فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بە پێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عیراقی .
لەئێستاشدا لایەن بنكەی پۆلیسی وارماواوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆسەرجەم تۆمەتباران كراونەتەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.