له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى 23ی7ی2018 ، لەقەزای چەمچەماڵ هاوڵاتییەكی تەمەن 40ساڵ كە پیشەی پێشمەرگە بووە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەوتاوان هاوڵاتی ( ع ، ج ، ن ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ كەپیشەی پێشمەرگە بووە ، لەدایكبووی 1978 لەماڵەكەی خۆیدا بەفیشەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.