ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/7/2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى عه‌ره‌بستانى سعوودى كرد كه له د. سامى بن عه‌بدوڵڵا ئه‌لعوبێدى، سه‌رۆكى ژووره بازرگانییه‌كانى شانشینى سعوودیه، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لشه‌مه‌رى، بالیۆزى سعوودیه له عێراق، مه‌نسوور فه‌یسه‌ل ئه‌لعوتێبى، كونسولى گشتیى سعوودیه له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و ئه‌ندامانى ژوورى بازرگانیى سعوودى پێكهاتبوو.
شانده‌كه خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ردانیان و دیدارى سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ربڕى و خواستى خۆیان بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتن له ئارامى و سه‌قامگیرى و زه‌مینه‌ى له‌بار‌ى كار و وه‌ره‌به‌هێنان له هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانى له هه‌موو بواره‌كاندا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد، به‌تایبه‌تیش تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى بۆ هه‌ردوولا مایه‌ى بایه‌خن وه‌ك بواره‌كانى پیشه‌سازى، كشتوكاڵ و گه‌شتیارى و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌كرێت هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م و وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ ده‌سپێكردنى چالاكیى بازرگانى و ئابوورى و كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌موو عێراق به‌كار بهێنرێت.
له سه‌رووى ئه‌و هه‌نگاوانه، باس له پێویستیى ده‌سپێكردنى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و عه‌ره‌بستانى سعوودیه و كردنه‌وه‌ى بانكى سعوودى له هه‌رێم و عێراق كرا و هاوڕا بوون كۆنفرانسێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چ له هه‌رێمى كوردستان یان له سعوودیه بێت، به به‌شداریى وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌نكاران و سه‌رمایه‌دارانى سعوودیه، عێراق و هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره حكوومه‌ییه‌كانى هه‌ردوولا ساز بكرێت و لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ به‌دواداچوونى كاره‌كان پێك بهێنرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه، هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى عه‌ره‌بستانى سعوودیه له هه‌رێمى كوردستان و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوودیه ده‌ربڕى و هیواى خواست له ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتوودا هه‌نگاوى كرده‌یى بۆ بره‌ودان به‌و په‌یوندییانه له‌نێوان هه‌ردوولادا بهاوێژرێن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.