دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا هێرشی توندی كردە سەر حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران و هۆشداریدایە روحانى كە جارێكی دیكە هەڕەشە لە ئەمریكا نەكات ئەگەر نا رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
دۆناڵد ترامپ لە تویتێكدا به حەسەن رۆحانی راگەیاند" نەكەی جارێكی دیكە بەهیچ شێوەیەك هەڕەشە لە ئەمریكا بكەیت، ئەگەر نا رووبەڕووی سزایەك دەبیتەوە كە لەمێژوودا بەدەگمەن بینراوە.
وتیشی" چیتر ئێمە ئەو دەوڵەتە نین کە لێدوانە توندو شێتانەیی و شەڕانگێزییەکانتان لهسهر توندوتیژی و مردن قبوڵ ناكهین، ئاگاداربه.
پێشتر حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندبوو" كه سیاسەتە دوژمنكارانەكانی ترامپ بەرامبەر بە ئێران رەنگە ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی دایكی هەموو جەنگەكان و وتبووی" ترهمپ با یاری به كلكی شێر نهكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.