دوای ئەوەی چەند هێرشبەرێک هێرشیان کردە سەر تەلاری پارێزگای هەولێر، فەرمانبەرێکی ئەو پارێزگایە دوای برینداربوونی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا .
ئه‌مڕۆ به‌یانی به‌ر له ده‌ستپێكردنی ده‌وامی ئاسایی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت، سێ چه‌كدار دزه‌یان كرده نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و فه‌رمانبه‌رێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگای هه‌ولێریان به‌ناوی فه‌رحان ئیلیا برایمۆك شه‌هیدكرد.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە فه‌رحان ئیلیا برایمۆك شەهید بوو، دوای بردنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید فه‌رحان ئیلیا بۆ ماڵه‌كه‌ی له ناحییه‌یی عه‌ینكاوه، له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا به‌ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكوومی و كه‌سایه‌تیانی سیاسی و كه‌سوكاری و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو له گۆڕستانی كریستیانه‌كانی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه به‌خاكسپێردرا.
جێی ئاماژه بۆكردنیشه، فه‌رحان ئیلیا برایمۆك هاووڵاتیه‌كی كریستیانی هه‌رێمی كوردستان بوو دانیشتووی ناحیه‌یی عه‌نكاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بوو، ماوه‌ی 20 ساڵ بوو فه‌رمانبه‌ر بوو له پارێزگای هه‌ولێر، شه‌هید فه‌رحان ئیلیا برایمۆك خاوه‌نی كچێك و دوو كوڕ بوو، شه‌هید، فه‌رحان كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاری تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بوو.
دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند كاتژمێرێكیش سێ چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.