ئەمڕۆ 23ی تەموزی 2018، یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەرەو وڵاتی عەرەبستانی سعودیە بەڕێكەوتن.
یەكەم كاروانی بەڕێكردنی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بۆ عەرەبستانی سعودی بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەستی پێكرد.
كاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تهمموزی 2018، هاوڵاتی سنوری پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێكەوتن.
دانا محەمەد، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگەیاند، 3 هەزار و 101 هاوڵاتی لە فڕۆكەخانەكەیانەوە سەفەری وڵاتی سعودیە دەكەن بۆ فەریزەی حەج، لەوەش 2 هەزار هاوڵاتیان خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕینن.
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، هەزار و 101 هاوڵاتی شاری كەركوك و پارێزگای دیالە و دوزخورماتووش هەر لەڕێگەی فڕۆكەخانەكەی سلێمانییهوه سەفەری سعودیە دەكەن.
ههروهها بهرهبهیانی ئهمڕۆ یهكهم كاروانی هاولاتیان پارێزگای هەولێر لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێكەوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.