لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی كورەیەكی ئاسن، 11 كرێكاری بیانی بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/7/23 كوره‌یه‌كی ئاسن له كارگه‌ی ئاسنی ئه‌ن فاستلین له‌نزیك گوندی كانی شه‌یتانی سه‌ربه‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ته‌قییه‌وه.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا 11 كرێكار بریندار بوون كه هه‌شت له‌وانه به‌ڕه‌گه‌ز هندین و سیانیان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی تری فریاكه‌وتن چوار له‌و بریندارانه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه برینداره‌كانی تریش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گواسترانه‌وه.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مانه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه، چەند ڕۆژی رابردوو بەهۆی گڕ گڕتنی دوو تەنکەرەوە لە نزیک بەنزینخانەیەک لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، کەسێک بەرێژەی 100% سوتا و سێ کەسی تریش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.